• سەماحەتی حكیم داوای ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون لە نێوان عێراق و ئوسترالیا دەكات

    2023/ 11 /22 

    سەماحەتی حكیم داوای ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون لە نێوان عێراق و ئوسترالیا دەكات

    لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-11-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە خاتوونی بەڕێز پاولا گاتلی بالیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كەوت، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركی فەرمی بالیۆزەكە ستایشی ئەو رۆڵەی كرد كە لە كاتی سەرۆكایەتی نێردەی وڵاتەكەی لە عێراق گێراویەتی و هیوای خواست لە ئەركی داهاتووی سەركەوتوو بێت و ئەوەی شوێنەكەشی لە كارەكانی دەگرێتەوە،  سەركەوتوو بێت.

    سەماحەتی جەختی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی عیراق و ئوسترالیا كردوو، ئاڵوگۆركردنی ئەزموونی بە گرنگ وەسف كرد بەتایبەتی سوود وەرگرتن لە تاقیكردنەوە و ئەزموونی ئوسترالیا لە بوارەكانی كشتوكاڵ و وەبەرهێنانی ئاو.
    سەبارەت بەدۆخی سیاسی سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت پارێزگاری لەو سەقامگیرییە لەسەر هەموو ئاستەكان بكرێت، ئەوەشی خستە ئەستۆی هەمووان.

    سەبارەت بە دۆخی فەلەستین، بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە گرنگە ڕێكەوتن لەسەر ئاگربەسێكی كاتی بكرێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرەتایەك بۆ وەستانی تەواوی شەڕەكە، جارێكی دیكەش داوای كرد كە هاوكارییەكان بچێتە ناوەوە و شارەكە ئاوەدان بكرێتەوە و پێداویستی ئاوارەكان دابین بكرێت.

    Related News