سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر یەكگرتووی هەڵوێستی ئیسلامی بەرامبەر ڕووداوەكانی فەلەستین دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ناسر جەعفەری سەرۆكی پارتی یەكگرتووی ئیسلامی پاكستانی و ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی پاكستانی، بەڕێزیان گوێبیستی سروشتی موسلمانانی ئەهلی بەیت بوو لە پاكستان (سڵاویان لێ بێت)، داواشی كرد پەیوەندییەكانی عێراق و پاكستان پتەوتر بكرێت لەبەر ئەوەی هەردوو وڵات چانس و توانای هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە یەكگرتوویی هەڵوێستی ئیسلامی بە هاریكاری لەگەڵ هێزەكانی دیكە لە مەزهەبە ئیسلامییەكانی دیكە گرنگی هەیە، هەروەها ستایشی ئامادەبوونی گەلی پاكستانی كرد لەوانەی شوێنكەوتووی ئەهلی بەیتن لە چلەكەدا، ڕوونیشی كردەوە كە ئو سەردانە وەك بۆنەیەك وایە بۆ ئەوەی یەكگترووبن و هەموو موسڵمانان چاویان بەیەیك بكەوێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر هەڵوێستی ئیسلامی یەكگرتوو سەبارەت بەوەی لە فەلەستینی داگیركراو ڕوو دەدات دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە ڕاگرتنی شەڕەكە و فشار خستنە سەر حكومەتی ئیسرائیلی بۆ ئەوەی قەسابخانەكانی رۆژانە بەرامبەر فەلەستینییەكان دەكرێت بوەستێنرێت، كە ئێستا ساڵێكی تەواو لەسەر ئەو شەڕە تێپەڕ بووە.