سەماحەتی حەكیم ستایشی بەشداری كردنی ئەفغانییەكانی ئەهلی بەیت لە چلە دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە سەماحەتی شێخ محەمەد موحەقەقی سەرۆكی پارتی یەكگرتووی ئەفغانی كەوت، لەم دیدارە باس لە دۆخی گۆڕەپانی ئەفغانستان كرا و هەروەها باس لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان كرا هەروەها ستایشی بەشداری كردنی ئەو ئەفغانییانەی كرد كە سەر بە ئەهلی بەیتن (سڵاویان لێ بێت) و لە چلەكەدا بەشداربوون.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە سەردانی چلەكە بۆنەیەكە موسڵمانەكانی لەهەر شوێنێك بن لێرە كۆیان دەكاتەوە ئەوەش وای كردوە ببێتە گەورەترین كۆبوونەوە كە دەتوانێت خەڵك بە ئاین و بڕوا و بنەمایەكان وببەستێتەوە و لە بیرۆكەی نەخوارزراویش بیانپارێزێت، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت موسڵمانان یەكگر بن و پەیوەندی كۆمەڵایەتی و رۆشەنبیرییان بەتین بێت، ئەویش لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاكی هاوبەش، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی بەیەكووە ژیانی ئاشتیانە لە ئەفغانستان و پاراستنی هەموو رۆڵەكانی گەلی ئەفغانستان بەتایبەتی هەوادارانی ئەهلی بەیت (سلاویان لێ بێت).