سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا و بەبەشداری كردنێكی فراوانەوە
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز كلاودیۆ كوردۆنی جێگری نوێنەری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراقدا، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ئەو كۆنفرانس و چالاكییەكانە كرا كە پەیوەستن بە دۆسێیەكانی مافی مرۆڤ و ئافرەتان و منداڵان.
سەماحەتی گرنگی چالاكییەكانی كۆمەڵگەی بۆ سەرپەرشتی كردنی ئەو توێژانەی ڕوونكردەوە كە بایەخ پێدان نابێت تەنها پشت بە ئەركی حكومەت و دام دەزگایەكان پایم بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بەردەوام بوونی گفتوگۆی ناوخۆی بۆ پێگەیاندنی یاساكانە، ڕوونیشی كردەوە كە قبوول كردن یان ڕەتكردنەوەی هەڵێكە بۆ پێگەیاندنی ئەو یاسایانە و تا بە باشترین شێوە سوودیان بۆ سروشت و ڕكابەرییەكانی ئەو سەردەمە هەبێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا و داواشی كرد بەشێوەیەكی بەرفراوان بەشداری تێدا بكەن، لەبەر ئەوەی ئەوە نموونەیەكی زیندووە بۆ تێكەڵبوونی كۆمەڵگا لەگەڵ سیستەمی سیاسی و هەلێكە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان هەست و هەڵوێستی و بژاردەكانی خۆیان دەرببڕن.
سەماحەتی پالپشتی خۆی بۆ حكومەتی سوودانی دووپات كردەوە سەبارەت بە ڕێڕەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێداندا، ئاماژەشی كرد كە ڕاپرسییەكان دەریان خستوە كە ڕەزامەندی میللی لەسەر ئاستی حكومەت و چینی سیاسی هەیە.
سەبارەت بە قەیڕانی غەزە، بەڕێز حەكیم سەركۆنەی كردنی خۆی بۆ ئەو قەسابخانانە دووپات كردەوە كە ماكینەی كوشتنی ئیسرائیلی بەرامبەر فەلەستینییەكان ئەنجامی دەدات و داوای كرد بەشێوەیەكی خێرا شەڕ ڕابگیرێت و شارەكە ئاوەدان بكرێتەوە و ئاوارەكانیش بگەڕێنەوە