سەماحەتی حەكیم داوای تەواوكاری ڕۆڵەكان لەنێوان حكومەتی نێوخۆیی و شێخی هۆزەكان دەكات بۆ خزمەتكردنی پارێزگای میسان
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە شێخ وەلید خالید ئەلسەلمان ئەلعەلیاوی شێخی هۆزی ئەلبوعەلی كرد، بەڕێز حەكیم ستایشی ڕۆڵی ئەو هۆزەی لەڕووی سەرپەرشتی ڕیزبەندی كۆمەڵگەیی كرد و ستایشی بەپیل هاتنی شێخەكانی كرد لەو دەستپێشخەرییەی لە چلەی ئەم دواییە لە پاریزگای میسان ئەنجامدرا، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری تۆكمەتر بكرێت بۆئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە میسان شارێكە تایبەتمەندی زۆری هەیە لەوانە كشتوكاڵ دەشبێت ئەو جۆرە شتانە بقۆسترێنەوە و بایەخیان پێ بدرێت، داواشی كرد هاوكاری و تەواوكاری نێو حكومەتی نێوخۆیی و شێخەكانی هۆزەكانی میسان هەبێت بۆ ئەوەی خزمەتی پارێزگاكە بكەن.