سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە لاریجانی دەكات و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكەی لەگەڵ تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەلی لاریجانی سەرۆكی پێشووی بەرلەمانی ئێرانی، لەم دیدارە بەڕێزیان بیروڕای ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە كاریگەری سەردانی چلەكە لەسەر هەردوو گەلی عێراقی و ئێرانی و گەلانی ناوچەكە، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە چلە كاریگەری مرۆڤایەتی كۆمەلایەتی و چاكسازی هەیە و بەڕێزیان ستایشی ئەركەكانی عێراق و مەرجەعیە و گەل و حكومەت و چالاكییە كۆمەڵایەتیەكانی و كاروانە حوسێنییەكانی كرد كە پێشوازییان ملیۆنەها سەردانیكەر كرد.
هەروەها لە دیدارەكە باسی پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئێرانی كرد و ستایشی بەرهەڵستی و بەخودانی گەلی فەلەستینی كرد، هەروەها داوای كرد شەڕی سەر غەزە بوەستێنرێت و ئاوەرەكانیش بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و لەم باریەوە بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی، هەروەها هۆشداری دا لەمەڕ تەشەنە كردنی شەڕەكە لە ناوچەكە و شوێنی دیكەی حیهاندا.