• سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی كردنی جوتیارانی بابل دەكات و داوا دەكات ئاو و ئامێری مۆدێرنیان بۆ دابین بكرێت

    2024/ 08 /29 

    سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی كردنی جوتیارانی بابل دەكات و داوا دەكات ئاو و ئامێری مۆدێرنیان بۆ دابین بكرێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیماننێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی  هۆزەكانی توفیل هەروەها لەگەڵ كۆمەڵێك لە پیاوە دیارو شێخەكانی قەزای كفل كۆبووەوە، سەماحەتی سەرەتا گوێبیستی قسەكانی ئامادەبووان بوو كە سەبارەت بە گرنگی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بوو لەو ناوچانە جگە لە گرنگی كشتوكاڵ و پالپشتی كردنی سروشتی كشتوكاڵ.
    هەروەها ستایشی وەرزشی كشتوكاڵی پارساڵی كرد بەهۆی ئەو بەرهەمەی لەهەموو جۆرەكان هەبوو، جەختیشی كردەوە لەسەر دابین كردنی ئاو بۆ زەوی كشتوكاڵی و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن لە كشتوكاڵ، سەماحەتی داوای كرد سیمای كشتوكاڵی و پیشەسازی و ئاینی پارێزگای بابل بە پارێزراوی بمێنێتەوە، گوتیشی بەجووڵە خستنی ئەو كەرتانەی بەرهەم هێنان گەرێنتییە بۆ كۆتایی هێنان بە دەوڵەتی تاك داهات  و تاك ئابووری.

    بەرێزیان پالپشتیان بۆ حكومەتی سوودانی دووپات كردەوە سەبارەت بە ڕێڕەوی كاریان لە گەشەپێدان و خزمەتگوزاری ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە دەست بە دەستكەوتانە بگیرێت و پارێزگاری لێ بكرێت، هەروەها سوپاسی هۆزەكان و رۆڵەكانی بابلی كرد بەهۆی ڕۆڵی گەورەیان لە سەرپەرشتی و خزمەتكردنی سەردانیكەرانی چلەی ئیمامی حوسێن (سلاوی لێ بێت).

    Related News