سەماحەتی حەكیم داوای تەواوكاری لە نێوان دەزگا ئاینییەكان و شوێنەكانی ئەوقافی كریستیانەكان و ئاینەكانی دیكە دەكات
لەمیانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ دكتۆر رامی جۆزێف ئاغاجان سەرۆكی دیوانی ئەوقافی مەسیحی و ئێزیدی و سائیبەی مەندائی، سەماحەتی عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی بەپێویستی زانی كە پێكهاتە عێراقییەكان پارێزراو بن و پاڵپشتی بكرێن و هەندێكیان قەرەبوو بكرێنەوە بەهۆی ئەو زیانەی لە ڕێگەی تیرۆر و دژایەتی كردنی تایفی بەریان كەوتوە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ئامادەبوونی ئەو پێكهاتە عێراقییەكانە لە دیمەنی عێراقیدا بەشیوەیەكی گشتی پەیوەندی بە ژمارەیان نییە لەبەر ئەوەی كوالێتیی بەژمارە پێوان ناكرێت، سەماحەتی داواشی كرد فرەیی بپارێزرێت و بەرەو قۆناغێكی دیكە بڕوات و ئەو پێكهاتە عێراقییانە ببنە پردێك لەنێوان عێراق و گەلانی ناوچەكە و جیهانیش.
بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر بەردەوام بوون و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەری فیكری و كۆمەڵایەتی كە ڕووبەڕووی كۆمەڵەگە دەبێتەوە، دووپایشی كردەوە كە گرنگە تەواوكاری لەنێوان دیوانی ئەوقافی مەسیحی و ئێزیدی و سائیبەی مەندائی لەگەڵ دام دەزگا ئاینییەكانی پێكهاتكانی دیكە هەبێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد سامان و ئەوقافی پێكهاتەكانی عێرتاقی پارێزراو بێت و گفتوگۆی رۆشەنبیری لە نێوانیان ئاڵوگۆڕ بكرێت و هەڵوەستە لەسەر خاڵە مرۆییە هاوبەشەكان بكەن، ئەوەش لە هەموو ئاینییەكاندا بوونی هەیە.