سەماحەتی حەكیم داوا دەكات دەستەڵاتی دەستووری و یاسای بە حكومەتە نێوخۆییەكان ببەخشرێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە ئەندامانی فراكسیۆنی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، بەڕێزیان گوێبیستی قسە و بۆچوونەكانیان بوو، هەروەها ستایشی ئەو هەوڵانەی كرد كە حكومەتە نێوخۆییەكان لە سەردانی چلەكە ئەنجامیان دا بۆ ئەوەی ئەو بۆنە گرنگە بەسەركەوتوویی بەڕێ بكەن.
سەماحەتی داوەتی دووپاتی كردەوە كە حكومەتە نێوخۆییەكان دەستەڵاتیان پێ بدرێت بۆ ئەوەی پڕۆژەكانیان جێبەجێ بكەن و كار بە بنەمای نا مەركەزییەت بكەن بەو پێیەی كە شتێكی چەسپاوە لەدەستووردا، هەروەها داوای لە پارێزگاكان كرد هەماهەنگی بكەن و لەگەڵ دام ودەزگاكانی دەولەت و وەزارەتە ناوەندییەكان و ئەنجومەنی پارێزگا و خودی پارێزگار تەواوكار بن و خزمەتی هاوڵاتیان بكەن.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر دەستگرتن بە خاسیەتی خزمەتكردن بەو پێیەی ئەنجومەنی خزمەتگوزارییە وڕاستەوخۆ لە هاوڵاتیان نزیكە هەروەها دووپاتی كردەوە كە دەبێت پڕۆژە ستراتیژییەكان بەپێی پێویستی ڕاستەقینەیان بەپەلە ئەنجام بدرێت و تەواو بكرێت.
سەماحەتی داوای كرد ئەندامانی كوتلەی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دابزنە گۆڕەپان و گوێ لە داواكارییەكانی خەڵك بگرن و بەدی بهێنن، ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری حكومەتە خۆجێیەكان بەشێكە لە سەقامگیری سیاسی بەدی هێنراو لە ولاتدا ئەوەش پێویستی بەوەیە كە پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكرێت و پتەوتر بكرێت.