سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شێخ خەزعەلی پێشهاتە سیاسییەكان و پاڵپشتی كردنی حكومەت تاتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز سەماحەتی شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی ڕەوتی عەسائیب ئەهلی هەق كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و سەردانی چللەكە كرا كاتێك عێراقییەكان جوانترین وێنەی وەفادارییان بۆ ئەهلی بەیت (سڵاویان لێ بێت)پیشاندا و ڕێزی خۆیان پیشانی میوانەكان و سەردانیكەران لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق دا.
لەم دیدارە پاراستنی دەستكەوتەكان بەتایبەتی سەقامگیری لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی جەختی لەسەر كرا و سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی بەڕێز سوودانی لە ڕێڕەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان دووات كردەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە حكومتە خۆجێیەكان لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەكانیان بەردەوام بن و گوتیشی پێویستە دەستەڵاتیان پێ بدرێت و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان و دامودەزگاكانی دەوڵەت بكەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە پارێزگاكانیان جیاوازی دروست بكەن.
لەڕووی هەرێمییەوە بەڕێز حەكیم داوای كرد ناوچەكە لە شەڕ و ململانێی زیاتر بەدوور بگرن و بۆ ئەوەش بەپ ێویستی زانی كە شەڕی غەزە ڕابگیرێت و ئاوارەكان بگەڕێنەوە و یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەكانیش جێبەجێ بكرێن، داواشی كرد كە ئەو لایەنانەی نایانەوێت شەڕەكە پەرە بسەنێت داوا بكەن شەڕ بوەستێت لەبەر ئەوەی ئەو شەڕە تەنها لەم سنوورە جوگرافییە نامێنێنەوە بەڵكو پەرە دەسەنێت و بۆ زۆر وڵات و شوێنی دیكەی جیهان دەڕوات بەتایبەتی لەگەڵ خواستی ئیسرائیل بۆ فراوان كردنی پانتایی ئەو شەڕە.