• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ئاراس حەبیب پیشهاتە دۆخی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری عێراقی تاوتوێكرد

    2024/ 10 /13 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ئاراس حەبیب پیشهاتە دۆخی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری عێراقی تاوتوێكرد

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئاراس حەبیب ئەمینداری گشتی كۆنگرەی نیشتمانی عێراق و لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە تازەترین پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە.
    سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت لە هەردوو ڕێڕەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان دووپات كردەوە و داوای كرد سەقامگیری لەسەر هەموو ئاستەكان بپارێزرێت و تا ئەوە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕێت، ئەو بەرپرسیارێتیەشی خستە ئەستۆی هەمووان، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتی كردنی هەردوو گەلی لوبنانی و فەلەستینی برا، هەروەها ستایشی ئەو رۆڵەی كرد لە ڕێڕەوەكانی سیاسی و میدیایی و مرۆییدا.
     

    Related News