سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە سەرۆكی سەنتەری سیبار بۆ توێژینەوەی ستراتیژی
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە دكتۆر مازن ئەلحەكیم سەرۆكی سەنتەری سیبار بۆ توێژینەوە ستراتیژییەكان كەوت و لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە سەنتەرەكانی توێژینەوە بۆ خزمەتی سیستەمی حكومی و تەشریعی بە بیرۆكە و توێژینەوە و گرنگی ئەو توێژینەوانە واقیعییە و مایەی جێبەجێكردنە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە سروشتی ئەو ڕكابەرییە ئابووریانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە و دووپاتی كردەوە كە پێوستە واز لە دەوڵەتی تاكە داهات بهێنین و پێنجینەی كشتوكاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا چالاك و ئەكتیڤ بكرێت.