سەماحەتی حەكیم چاوی بە پارێزگاری نەجەفی ئەشڕەف كەوت
بەرێز عەمرا حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئەندازیار یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف، لەم دیدارەدا بەرێزیان گوێبیستی پلانەكانی شارەكە بوو لە ڕووی گەشەپیدان و خزمەتگوزاریدا و جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكان جگە لە پالپشتی پڕۆژە گرنگەكان و دابین كردنی هەلی كار.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی كامڵبوونی ڕۆڵەكان لە نێوان پارێزگا و ئەنجومەن و وەزارەتە ناوەندییەكان و ڕوونی كردەوە كە نەجەف گرنگە لەبەر ناونیشانی ئاینی و رۆشەنبیری و كۆمەڵایەتی.
سەماحەتی داوای كرد پرۆژە گەورەكانی شارەكە ئەنجام بدرێن و گوتی پێویستە تایبەتمەندی ئابووری و پیشەسازی و كشتوكاڵی شارەكە بەهەند هەڵبگیرێت و بایەخیش بە جوتیارەكان و كارەو پێداویستی و پێدانی مافەكانیان بدرێت.