سەماحەتی حەكیم لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕ بەرپرسبارێتی دەخاتە ئەستۆی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا، لەم دیدارە باس لە پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات لە چەندین بواردا كرا،هەروەها سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ئەوفشار و دەمارگرتنەی 70 ساڵە بەرامبەر گەلی فەلەستینی ئەنجام دەدرێت بووەتە هۆكاری تەقینەوەی دۆخەكە و قەیڕانی دروست كردوە، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق بەو توانایەی هەیەتی دەتوانێت ببێتە پێشەنگ لە ناوچەكە.
سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە عێراق رۆڵی سیاسی و میدیایی و مرۆیی بۆ پاڵپشتی گەلانی ستەملێكراوی فەلەستین و لوبنان دەگێڕێت، دووپاتیشی كردەوە كە پاڵپشتی ئەركەكانی حكومەتیی عێراقی دەكات بۆ كەمكردنەوەی پەرەسەندن و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق، بەپرسیارێتی ڕاگرتنی شەڕەكەشی لەگەڵ ڕاگرتنی دەستدرێژی دڕندانەی ئیسرائیلییەكانی بۆ سەر خەڵكانی سڤیای فەلەستین و لوبنانی خستە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەوەی كە پێویستە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.