سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر گرنگی نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی دیالا لە پێگە حكومی و ئیدارییەكاندا
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز زەید ئەلیاسری سەرۆكی سەنتەری ئەهلی بیت (سڵاویان لێ بێت) لەگەڵ شاندێكی پێكهاتبوو لە شێخ و پیاوە دیارەكانی قەرەتەپەی توركمانی بەڕێز، دوای گوێگرتن لە قسەكانی ئامادەبووان بەڕێز حەكیم ستایشی قوربانییەكانی رۆڵەكانی پارێزگای دیالای لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دامەزارندنی بناغەی سەقامگیری لە دیالا و هەموو عێراق بە گشتی كرد.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە كە گرنگە نوێنەرایەتی كردنی دیالا لە پێگە حكومی و ئیدارییەكان هەبێت و گوتی پێویستە هەموولە دروستكردنی بڕیاری سیاسی و ئیداری پێویستە ئامادە بن بۆ ئەوەی دۆخی سەقامگیری باشتر بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە سەركەوتن لە دیالا سەركەوتنە بۆ هەموو عێراق لەبەر ئەوەی ئەو شارە فرەیی تێدایە.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای دووپات كردەوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو فرەییە و كردنی بە پردێك بۆ پەیوەندی لەگەڵ گەلانی ناوچەكە و جیهان لەو ڕێگەیەوە.