سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی زیقار دەكات و داوا دەكات بەشداری كاریگەرتر لە پاراستنی سەقامگیری بكەن.
لەمیانەی چاوپێكەوتنی كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی بەنی حجام لە پاریزگای زیقاردا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی گوێبیستی بیروبۆچوونەكانیان سەبارەت بە سروشت و دۆخی شارەكە بوو لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییانەی پاش چەند پرۆژەیەكی گەشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە بەسەر گشت كەرتەكان هاتوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر خزمەتكردنی رۆڵەكانی زیقار و داوای كرد هۆزە عێراقییەكان بەشداری كاریگەرتر بكەن لە پاراستنی سەقامگیری و داوای كرد خاسیەتە ئابووریەكانی پارێزگاكە وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و وزە و گەشتیاری بقۆزنەوە و جەختیشی كرد لەسەر دابین كردنی كار و قۆستنەوەی تواناكانی لاوانی شارەكە بەتایبەتی توانا زانستییەكان، هەروەها داوای كرد هەماهەنگی بەردەوام بێت لە نێوان حكومەتی نێوخۆی و ناوەندیدا.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم ڕوونی كردەوە كە رۆڵەكان لەنێوان دامودەزگاكانی شارەكە و وەزارەتەكانی دەوڵتی عێراقی و زانكۆكان و كاریگەری كۆمەڵایەتی پێویستە تەواوكاری بن.