سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر كۆمەك كردنی ئاوارەكانی لوبنان دەكات بەڕێڕەوی فەرمی و نافەرمی
عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز محەمەد نازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق و لەم دیدارە باس لە پێشهاتی سیاسی ناوچەكە و پەرەسەندنی مەترسیداری شەڕی غەزە و لوبنان، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە هەوڵەكان یەك بخرێت بۆ ئەوەی ئەو شەڕە ڕابگرێت كە قەوارەی ئیسرائیلی دەیەوێت پانتاییەكەی فراوانتر بكات.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر كۆمەك كردنی ئاوارەكان و چڕكردنی لەڕووی مرۆییەوە، داواشی كرد لەم ڕوانگەیە چەندین ڕێگای فەرمی و نافەرمی بگیرێتە بەر، هەروەها ستایشی ئەركەكانی حكومەتی عێراقی و سەكۆ پیرۆزەكان و دامودەزگا سیاسییەكان و كۆمەلایەتییەكان كە بەپیل بانگەوزای مەرجەعیەتی ئاینی باڵا لە ڕێڕەوی كۆمەك كردن جگە لە بەشداری كردنی كاریگەری گەلی عێراقی لەم ڕووەوە.
سەماحەتی داوای كرد جموجۆڵ دەستپێبكرێت بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و زانكۆی وڵاتانی عەرەبی و چەندین ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بكرێت بۆ ئەوەی فشار بكەن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و جێبەجێكردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەكان و دۆزینەوەی دەرچەی شەرعیەتی نێودەوڵەتی لەسەر قەوارەی ئیسرائیلی داگیر كەر.