• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كەرتەكانی بەرهەم هێنانی پیشەسازی و كشتوكاڵی و گەشتیاری و وەبەرهێنان  و تەكنەلۆژیا ئەكتیڤ بكرێن

    2024/ 10 /10 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كەرتەكانی بەرهەم هێنانی پیشەسازی و كشتوكاڵی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا ئەكتیڤ بكرێن

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك خۆپیشاندەرانی پارێزگای بابل كەوت لەوانەی داوای هەلی كار دەكەن، سەماحەتی دوای ئەوەی گوێبیستی كێشە و خەمەكانیان بوو، گوتی كە عێراق  لەژێر كاریگەری پێشهاتەكانی ناوچەكە دایە، گوتیشی گرنگترین كاریگەرییەكان هەلبەز و دابەزی نرخەكانی نەوت كە پەیوەندی بە ئاستی گەشەپێدانی ئابووری و كپبوونی ئابووری هەیە و ئاماژەی كرد كە بودجە لەسەر بنەمای نرخی نەوت دانراوە لەسەر 80 دۆلار ئەوەش زیانی دارایی و وقەیڕانی ئابووری بەدوای خۆی دەهێنێت گەر نرخی نەوت دابەزێت و دووپاتیشی كردەوە كە پێشەنی كارەكان دابین كردنی مووچە و بەجووڵە خستنی پڕۆژە گرنگەكانە ئەوانەی ڕێژەیەكی زۆر ئەنجامدراون.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی پاڵپشتی كردنی كەرتی تایبەت و دابین كردنی هەلی كار و دووپاتی كردەوە كە دەبێت دەوڵەت واز لە داهاتی تاكە سەرچاوە بهێنێت و كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و  تەكەنەلۆژیا ئەكتیڤ بكات، ڕوونیشی كردەوە كە تێربوونی تەواو هەیە لە ڕێژەی فەرمانبەران لە دەوڵەتی عێراقی بۆیەش یاسای خانەنیشی پێویستە بە شێوەیەك بێت كە مافی فەرمانبەران زامن بكات، لەگەڵ گرنگی دادپەروەری لە دامەزراندن لەبەر ئەوەی بابەتەكە پەیوەستە بە ڕزق و پێداویستی خەڵكیەوە.

    Related News