• سەماحەتی حەكیم.. پێوەری سەركەوتنی تاقیكردنەوەی عێراقی پشت بە یەكلایی كردنەوەی ناسنامەی دەوڵەت و بەهێزی دامودەزگاكانی و سروشتی سیستمی بەهاكان و هاوسەنگی دەستەڵاتەوە دەبەستێت

    2023/ 05 /04 

    سەماحەتی حەكیم.. پێوەری سەركەوتنی تاقیكردنەوەی عێراقی پشت بە یەكلایی كردنەوەی ناسنامەی دەوڵەت و بەهێزی دامودەزگاكانی و سروشتی سیستمی بەهاكان و هاوسەنگی دەستەڵاتەوە دەبەستێت

    لەكاتی میوانداری كردنی لە كۆربەندی عێراق بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی 2023-5-3 باسی سروشتی سیستەمی سیاسی و ڕووبەڕووبوونەوەكانی دووچاری عێراق هات كرد و ڕوونی كردەوە كە قسەكردن لەسەر سەركەوتن یان شكستی ڕژێمی سیاسی پێویستی بە پێوەرێكە بۆ چاودێری كردنی ئەو گۆڕانكارییانەی عێراق بەخۆیەوە بینیوە، لەگەڵ ئەو ترسەی كە رووبەڕووی بووەوە كاتێك پڕۆسەی گۆڕانكاری ئەنجامدرا.

    سەماحەتی گوتیشی قسەكردن لەسەر سەركەوتنی ئەو تاقیكردنەوەیە پێویستی بە یەكلایی كردنەوەی ناسنامەی دەوڵەت و فەلسەفە و سروشتی دید و ستراتیژیا و كارە پێشەنگەكانە كە لەوێوە پلانەكان و بەرنامەكان دادەڕێژرێن، دووپاتیشی كردەوە كە ناسنامەكە یەكلایی كەرەوە نەبووە بەدووریە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیەكەی.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كە پێوەر پێویستی بە هاوكێشەیەكی دادپەروەرانە و هاوسەنگ هەیە ئەوەش پێویستی بە هاوسەنگی ناوچەیی و هاوپەیمانێتی نیشتمانی هەیە كە دەبڕینی پێكهاتەكانی لەخۆوە گرتبێت، لەگەڵ پاراستنی هاوسەنگییە كۆمەڵایەتییەكان تێیدا، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی دامودەزگایەكان كرد و گوتی " ئەوە پێویستی بە شۆڕشێكی كارگێری و نەهێشتنی گەندەڵی و دیدی گەشەسەندن و ئاوەندان كردنەوە و خزمەتگوزاری ڕوون هەیە، بەهێزی دامودەزگاكان و ڕۆلی كەسەكان پەیوەندییەكی پێچەوانەیان هەیە، ئەگەر یەكەم بەهێز بوو ئەوە دووەم لاواز دەبێت، پێچەوانەكەشی ڕاستە، داواشی كرد دەوڵەت واز تاكە سەرچاوەی داهات بێنێت و بچێتە نێو پێنجینەی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە بایەخدان بە جۆر وەك دەروازەیەك بۆ بەدی هێنانی هەمەجۆری و پێویستی زۆر بە چاككردنی سیستەمی بەها بەهەموو ناونیشانە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی ، گوتیشی كە پێویستە دان بەوە دابنێین كە كێشەیەك لە بەهاكان هەیە لە بواری كۆمەڵایەتی بەڵگەش بوونی مادەی هۆشبەر و تاوانی ڕێكخراو و شتی هاوشێوەیە، داواشی كرد پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەر و وڵاتانی جیهان ئەكتیڤ بێت، بەوەی كە خاڵی پێنجەمینە لە هەڵسەنگاندنی بنیات نانی دەوڵەت لە تاقیكردنەوەی عیراقی، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق نزیك بووەتەوە لە قۆناغی گواستنەوە وێرای هەموو سەختیەكان، ئێستاش ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەدا سیمای سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی بەدی دەكەین.

    سەماحەتی ئاماژەی بۆ سیستەمی ڕژێمی سیاسی و پەیوەندی بە دەستوور كرد و گوتی دەستوور شێوەی ڕژێمی سیاسی دیاری كردوە بەڵام ئێمە كێشەمان لە جێبەجێكردنی هەیە، وێرای ئەوەی كە دەستوور پێویستە بە هەندێك گۆڕانكاری هەیە، ئەویش لە هەندێك بابەتەوە، گوتیشی ئەو ململانێ سیاسییەی لە ماوەی ڕابردوو ڕوویدا بووە هۆكاری ئەوەی چەندین بۆچوون و بیردۆز بۆ پێشوەچوون بێتە كایەوە ئەوە بووە هۆی دروستبوونی هاوپەیمانێتی دەستەلاتدار كە تێیدا هەموو سەركردەكان بە ڕاوێژكردن و گفتوگۆ كارەكان ڕاهی دەكەن، ڕوونیشی كردووە كە گرنگترین شت ئەوەی كە كۆبوونەوەی سەركردەكان بووەتە كارێكی ئاسایی و وەك پێشتر نییە كاتێك هۆڵەكە پڕ دەبوو لە كەناڵە ئاسمانییەكان.

    سەماحەتی ئاماژەشی بە گۆڕانكارییەكی تازە كرد كە پەیوەستە بە پابەندبوونی حكومەت بە بە بەرنامەی حكومی خۆی و گەڕانەوە بۆ هەموو وردەكارییەكان، سەماحەتی گوتیشی بەڕێز سوودانی ئەو كەسە زۆر ماندوو دەكات كە لەدوای خۆی دێت، هەنگاوەكە بۆ هەمووانی دەرخست كە پێویستە بەرنامەیەكی پەیوەست بە جێبەجێكردن هەبێت بەپێی گرنگی بابەتەكان، ئەوەش وەكو سەماحەتی گوتی " بەگوێرەی كەڵەكە بوونی ئەزموون و ئەرێنیەكان بەڕێوە دەچێت.
    سەبارەت بە بابەتی دەستوور سەماحەتی گوتی ئەو پێویستی بەوەیە كە لە ڕاستی خۆی نزیك بكاتەوە، ئەویش بە چەند گۆڕانكارییەك كە لەسەری ڕێكەوتن كراوە و لە هەندێم بابەت پێویستە ڕاستیەكان لە دەستوور نزیك بكەینەوە، ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری ڕژێمی سیاسی بەتوانای لە تێپەڕ كردنی ڕكابەرییەكان و قەیڕانەكان دەپێورێت، بەشێوەیەك كە ڕاهاتن هەبێت و ئاماژەش بە تاقیكردنەوەی تشرین دەكەین كە چۆن ڕژێمی سیاسی توانی دۆخەكە هێور بكاتەوە و ڕێگەی دا كە نوێنەرانی ئەوان ڕای خۆیان دەربڕن بۆ ئەوەی لە بەرلەمان و شوێنی دیكە پانتاییەكیان هەبێت.

    Related News