• سەید حەكیم: قەیڕانی ئابووری پێویستی بە چارەسەری خێرایە لەگەڵ تەشریعاتی وا كە خزمەتی هاوڵاتی بكات

    2026/ 07 /01 

    سەید حەكیم: قەیڕانی ئابووری پێویستی بە چارەسەری خێرایە لەگەڵ تەشریعاتی وا كە خزمەتی هاوڵاتی بكات

     
    بەڕێز سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز رەعد ئەڵهالكی بوو، لەم دیدارە سەید حەكیم جارێكی دیكە پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێرەوی حكومەت كرد لە چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و دووپاتی كردەوە كە پەنا بردن بۆ دادگا و متمانە بۆ ئیجرائات و بریارەكانی دوور لە بەسیاسەت كردن و جیاكاری لەم بابەتە گرنگی زۆری هەیە.

    سەماحەتی جەختی لە پێویستی تەواوکردنی کابینەکە کردەوە بە دانانی وەزیری لێهاتوو کە توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی کارا و بە دەستپاکی هەبێت، هەروەها ڕوونیکردەوە کە قەیرانی ئابووری پێویستی بە چارەسەری بەپەلە و ستراتیژی هەیە و جەختی لە گرنگی دەرکردنی ئەو یاسایانە کردەوە کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر هاووڵاتیان هەبێت و بەشداربن لە تەواوکردنی پێکهاتەی دەوڵەت و دامەزراوە دەستووری و یاساییەکانی، لەكۆتاییدا سەید حەكیم داوای هەوڵی هاوبەشی بۆ داڕشتنی دیدێکی یەکگرتوو سەبارەت بە ئەو یاسایانەی کە بڕیارە دەربچن...
     

    Related News