سەید حەكیم داوای لێكجیاكردنەوەیەكی تەشریعی دەكات بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕكابەرییە ئابوورییەكان ببینەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕیزفەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و چەند ئەندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و لەهەمان دانیشتندا چەند پەرلەمانتارێكی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەتیش ئامادەبوون.
لەم دیدارە باسی شایستەكانی داهاتوو كرا لەگەڵ چۆنیەتی ئەكتیڤكردنی كاری ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هەردوو ئاستی چاودێری و تەشریعی ، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت جیاكردنەوەی تەشریعی داهاتوو باسێكی ئەكتیڤی تەشریعی یاساكانی چاودێری ئاستی حكومەت بێت.
بەڕێزیان داوای تەواوکردنی کابینەکەی حكومەتی دووپاتکردەوە و ڕوونیکردەوە کە ئەمە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق و فەزای پێویست دەدات بە حکومەت بۆ کارکردن و جێبەجێکردنی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی...
سەید حەكیم لە كۆتاییدا سروشتی ڕكابەرییەكانی ئێستای ڕوونکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە قەیرانی ئابووری و کەمی نەختینەیی دارایی دیارترین ڕكابەرییەكانی بەردەم وڵاتن، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی هەموو هێزە سیاسییەکان و دەسەڵاتە جێبەجێکارەکان و دەزگاکانی یاسادانان هەیە بۆ ئەوەی عێراق بتوانێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە توانایە و پێویستی بە چالاککردن و بەڕێوەبردنی کاریگەرە تا ئەم دۆخە تێپەڕ بكات...