سەید حەكیم: سنوورداركردنی چەك و نەهێشتنی گەندەڵی و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی داهاتوو پێشینەی كارەكانی ئەو قۆناغەیە
لەچوارچێوەی سەركردایەتی كردنی كۆبوونەوەیەك بۆ دەستەی بیروڕا لە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت ستایشی ئەركی ڕۆڵەكانی ڕەوتەكەیان كرد لە بەڕێوەبردنی شەوانی عاشوورای مانگی موحەرەمی حەرام یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (خوا لێی ڕازی بێت) و سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ئەوە لە میانەی مەزنكردنی ڕێوڕەسمەكانی خودای گەورەیە.
بەڕێزیان پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەت بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەوڵەتدا دووپاتکردەوە، هەموو ئەو هەوڵانەشی بەرز نرخاند کە بەشداربوون لە گەیشتن بەو ئامانجە و جەختی لەوە کردەوە کە سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت ڕاستییەکی چەسپاوی دەستووری و یاساییە کە کراوە نییە بۆ سازان ومامەڵە لەسەر كردن.
هەروەها بەڕێزیان پشتگیری خۆی بۆ ڕێبازی چاکسازیخوازانەی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی سامانی گشتی دووپاتکردەوە، هەروەها دووپاتی كردوەە كە دەبێت جەخت لەسەر گرنگی گرنگیدان بە پرسە گەورەکان و لانەدان بە بابەتە پەراوێزییەکان هەبێت تا ڕێگە بە کەسایەتییە گەورە گەندەڵەکان نەدرێت لە لێپرسینەوە ڕزگاریان بێت.
لەكۆتاییدا سەید حەكیم داوای ئامادەکاری پێشوەختەی بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوو کرد، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کردەوە بۆ زیادکردنی چیرۆکی سەرکەوتنی دیکە بۆ تۆمارەکەی، هەروەها داوای کرد کە کراوە بن بەرامبەر بە خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاستەقینە بە گوێرەی ئەو سەرچاوانەی کە لەبەردەستدان...