سەید حەكیم گرنگی تەواوكردنی كابینەی حكومی و یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەقامگیری و چاكسازی دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە فڕاكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كرد كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز بەها ئەعرەجی بوو، لەم دیدارە هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد سەبارەت پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە و شایستەكانی داهاتوو كە پەیوەستە بە تەواوكردنی كابینەی حكومی و پالپشتی ڕێڕەوی چاكسازی بە نەهێشتنی گەندەڵی ، لەگەڵ دووپات كردنەوە لەسەر تەشریعكردنی یاسای تازە كە پەیوەندی بە گوزەران و ژیانی هاولاتیات هەیە بۆ ئەوەی بناغە و دەزگاكانی دەوڵەتیش بەهێز بن.
سەید حەکیم دووپاتی کردەوە کە عێراق توانیویەتی ئەو بنبەستە سیاسییە تێپەڕێنێت و سێ سەرۆکایەتییەکە هەڵبژێرێت و حکومەت پێکبهێنێت، بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئەم سەقامگیرییە و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەرامبەری کردەوە، هەروەها جەختی لە گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخی ئابووری عێراق کردەوە لە ڕێگەی گرتنە بەری هەنگاوی ستراتیژی قۆناغ بە قۆناغ و یەکگرتوو.
هەروەها بەڕێزیان جەختی لە گرنگی چوارچێوەیەکی یەکگرتووی هەماهەنگی کردەوە و ڕوونیکردەوە کە یەکگرتوویی نێوان پێکهاتەکان پێویستیەکی ڕەهایە بۆ گەیشتن بە یەکڕیزی نیشتمانی و پاراستنی سەقامگیری، هەروەها داوای پەسەندکردنی گفتوگۆی وەک ئامرازێکی بنەڕەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەموو لایەنەکان کرد