سەید حەكیم: كەیسی فەلەستین هەمیشە وەك كەیسێكی مەركەزی بۆ نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی دەمێنێتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز خاتوون سەمەر عەبدولڕەحمان عەوەزی بالیۆزی فەلەستین كرد و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی و دۆسێی فەلەستینی كرد.
سەماحەتی گرنگی دۆسێی فەلەستینی لەسەر ئاستی هەردوو نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی دووپات كردەوە و جەختی كردەوە لەسەر یەك هەڵوێستی فەلەستینی لە نێوخۆ كە مەرجێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی شكۆ و مافەكانی گەلی فەلەستینی پارێزراو بێت.
سەماحەتی داوای كرد هەڵوێستی ئیسلامی سەبارەت بە كەیسی فەلەستینی یەكبخرێت و پیرۆزییەكانی ئیسلامی و كریستیانەكانیش لە قودس پارێزراو بن و كاری هاوبەش بكرێت بۆ ئەوەی مافە رەواكانی فەلەستین وەربگیرێتەوە.