• سەید حەكیم گرنگی زیرەكی دەستكرد لە پتەوكردنی ئەمنی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە

    2026/ 07 /02 

    سەید حەكیم گرنگی زیرەكی دەستكرد لە پتەوكردنی ئەمنی نیشتمانی دووپات دەكاتەوە

     
    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز قاسم عەبوودی ڕاوێژكاری ئەمنی نیشتمانی كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستەكە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
     
     لەم کۆبوونەوەیەدا کۆمەڵێک بابەتی ئەمنی و ستراتیجی خرایەڕوو، تێیدا سەید حەكیم جەختی لە گرنگی پاراستن و بەهێزکردنی سەقامگیری ئەمنی بەدەست هێنراو كرد لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوون لە بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆر و بنبڕکردنی شانەکانی و ڕێگەنەدان بە هیچ دەرفەتێک بۆ ئەوەی کە دووبارە گرووپ بكەنەوە یان ڕیزەکان ڕێك بخەنەوە..

    لە چوارچێوەی پەرەپێدانی سیستەمی ئەمنیدا، سەید حەكیم جەختی لە گرنگی وەرگرتنی حوکمڕانی باش و بەداتاكردن لە کاری ئەمنیدا کردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هەوڵی مرۆیی و گۆڕینی بە تەکنەلۆژیا کوالیتی ئەدای کارکردن بەرزدەکاتەوە و کات و تێچوونیش كەم دەكاتەوە،هەروەها داوای لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کرد کە ڕۆڵێکی توێژینەوەی ستراتیژی گشتگیر بگرێتە ئەستۆ لە ڕێگەی ئامادەکردنی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی ئەمنی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و توێژینەوە تایبەتمەندەکان.
    بەڕێز حەكیم گرنگییەکی وردی بە پرسەکانی زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی دا و جەختی لەسەر پێویستی وەبەرهێنان لە کۆلێژ و بەشە ئەکادیمییەکانی پەیوەست بەو بوارانە کردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تەکنەلۆژیای مۆدێرن بووەتە پایەیەکی بنەڕەتی بۆ بەرزکردنەوەی سەرچاوەی داهاتی نیشتمانی و پاراستنی ئاسایشیش لە هەمان کاتدا.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی گرنگی ئەكتیڤكردنی هاریكاری لە نێوان وڵاتانی دەوروبەر و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ داواكردنی دۆسێی داواكراوان و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون لە بواری نەهێشتنی تیرۆرەوە كرد.

    Related News