سەماحەتی حەكیم سەردانی كاراگەكانی پێستە وپیشەسازی چنین دەكات و داوا دەكات پلانێكی باش بۆ بەبازاڕ كردن دابنرێت
بەبۆنەی ڕۆژی كرێكارانی جیهانی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەرواری 2023-4-30 سەردانی كارگەكانی كۆمپانیای گشتی پێستە و پیشەسازی چنین لە بەغدا كرد، سەرەتا بەڕێزیان پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی كرێكارانی لە كرێكارە ئامادەبووەكان كرد، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق پێویستی بەوەیە كەرتی پیشەسازی ئەكتیڤ بكاتزیاتر بەرەو پێشەوەی ببات، تا بتوانێت كەمێك هاوكاری بودجەی عێراق بكات و داهات زیاتر بكات، ئاماژەشی كرد كە عێراق لە بواری پیشەسازی ئەزموونێكی باشی هەیە.
سەماحەتی داوای كرد كە لەگەڵ بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەرهەم هێنان پێویستە لەسەر ئاستی ناوەوە و دەرەوە كار لەسەر بە بازاڕكردنی بەرووبوومەكان بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە متمانە بە بەرهەمی عێراقی بۆ بەكارهێنەران بگەڕێتەوە ، هەروەها داوای كرد كە بەرووبەوومی هەندێك وەزارەتی وەك بەرگری و ناوخۆ بكڕدرێتەوە، سەماحەتی گوتیشی بەرهەمەكانی كارگەی جلوودی عێراقی زۆر نایابن و كوالیتیان باشە پێویستە دام و دەزگاكانی دەوڵەت حكومەت سوودی لێوەربگرن.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە ئاستی كەمی مووچەكان بەبەرزكردنەوەی بەرهەم و زیادكردنی داوا لەسەر كڕینی كاڵاكان باش دەكرێت، لێرەش بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی هەمووان سەباەرت بە ناساندنی ئەو بەرهەمەی بەرهەم دەهێنرێت، لەسەرووی هەمووان بەرپرسانی ئەو كارگانە كە پێوستە هەموو تواناكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی كاڵاكانیان نمایش بكەن و كوالیتی بەرزیان بە خەڵك ڕابگەیەنێن.