• سەماحەتی حەكیم.. عێراق قۆناغێكی ئەرێنی بەسەر دەبات كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە و لەسەر هەمووان پێویستە ئەو دۆخە بچەسپێنن

    2023/ 04 /29 

    سەماحەتی حەكیم.. عێراق قۆناغێكی ئەرێنی بەسەر دەبات كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە و لەسەر هەمووان پێویستە ئەو دۆخە بچەسپێنن

    لە ڕۆژی 2023-4-29  لە دیوانی بەغدا بۆ بژاردە سیاسی و ئەكادیمی و میدیایی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ ئامادەبوان باسی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتە سیاسییەكانی سەر گۆڕەپانی عیراقی و ناوچەكەی كرد و ڕوونی كردەوە كە عێراق ئێستا سەقامگیرییەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری بەسەر دەبات كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئاماژەشی كرد كە خوێندنەوەی ئەرێنی وباشی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەكە بۆ سروشتی دۆخی عێراق لەسەر بنەمای ڕوونی ڕێڕەوی عیراقەوەیە و لای هەمووان ڕوونە كە سەقامگیری ناوچەكە پەیوەستە بە سەقامگیری عێراق و ئەوەش بە بەڵگەو ئەزموونی ڕابردوو دەركەوتوە.

    سەماحەتی داوای كرد كەش و هەوای ئەرێنی بڵاوبكەنەوە نەك لەبەر ئەوەی خاڵی خراپ و نەرێنی نییە بەڵكو بۆ پالپشتكردنی ئەو كەشە باشەی ئێستا بەرقەرارە و تێیدا دەژین، داواشی كرد ئەو سەقامگیرییە كاتییە بكرێتە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی، لەبەر ئەوەی هەندێك كەس هەن كە بەرژەوەندییان بە ناسەقامگیری بەندە ئەویش لەڕێگەی هاندانی خەڵكی لەسەر شتی خراپ و بڵاوكردنەوەی فیتنە و شەر لەنێوان خەڵكدا.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە نابێت بەشێوەیەكی زۆر پشت بە داهاتی نەوت ببەستین، نەبینە وڵاتێك كە تەنها لەسەر ئەو سەرچاوە داهاتە بژیت و بەرهەمدار نەبین، ڕوونیشی كردەوە كە چارەسەر ئەوەیە هەنگاوی ئازایانە بهاوێژین ئەویش لەڕێگەی ئەكتیڤكردنی كەرتەكانی گەشتیاری و كشتوكاڵی و پیشەسازی و كەرتی وەبەرهێنان و كەرتی تەكنەلۆژیا ، گوتیشی عێراق خەڵكی بەهرەمەندی لە هەموو ئەو بوارانە هەیە.

    سەماحەتی حەكیم لە درێژەی قسەكانیدا داوای كرد ستراتیژیەتەكی ڕوون لە بواری نەهێشتنی گەندەڵی پەیڕەو بكرێت و قسەكان بە كردە بگۆڕدرێن، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە تیشك بخرێتە سەر كەیس و بابەتە گرنگ و گەورەكان لەبەر ئەوەی هەر لەو ڕێگایەوە كێشە سادە و ساكارەكانیش چارەسەر دەكرێن، هەتا هەڵە كاركێریەكانیش هەر بەو شێوەیە چارە دەبێت، هەروەها بانگەشەی كرد بۆ ئەوەی گەندەڵی لەڕێگەی بەداتاكردن و برۆگرامی شەفاف و ڕوون چارەسەر بكرێت.

    سەماحەتی لە وەسفكردنی پابەندبوونی حكومەت بە بەرنامەكەی بەباش لەقەڵەمدا و گوتی پێویستی بە چەسپاندنە تا ببێتە ڕێچەكەیەكی سیاسی، هەروەها گوتیشی پابەند بوون بە پڕۆگرامی حكومی ڕكابەرییەكان و گوتارە نەرێنییەكان دەگۆڕێت، بەشێوەیەك كە ڕكابەری لەگەڵ بنەمای پرۆگرامەكان بكەن، گوتیشی هۆشیاری گەل باشترین چەكە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گوتاری تایفی و گوتاری خراپ.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای ئەكتیڤكردنی كارگەكانی عێراقی كرد بۆ ئەوەی بەرهەمی وڵات زیاتر بێت و تا چانس بەحكومەت بدرێت بۆ ئەوەی بەرنامەی بەردەستی جێبەجێبكات، هەروەها بۆ ئەوەی دادپەروەرانە بێت لەكەڵ پێكهاتەكان و مافەكانیان و لە هەڵبژاردنەكان و پاراستنی گواستنەوەی دەستەڵات بە شێوەیەكی ئاشتیانە و بێ كێشە و هەروەها شوێنی ئەوانە پارێزراو بێت كە دەستەڵات جێ دەهێڵن و لەسەر چەند ڕێكارێكی سادە نەوەستن كە پێشتر قبوول دەكرا، دواتر بەشێویەكی دیكە گۆڕا لە كاتێكی دیكەدا، سەماحەتی گوتیشی پێویستە دەستووری عێراقی دادپەروەرانە سەیر بكرێت وێرای ئەوەی پێویستی بە هەندێك گۆڕانكاری و پێشخستن هەیە، ناكرێت هەموو ئەوەی ڕوویداوە بخرێتە ئەستۆی دەستوور، چونكە پێشێلكاری وا ڕوویداوە كە بەهۆی پەیڕەوی كردنی یاسا و رێسای كۆن بووە یان بەهۆی مانەوەی چەند یاسایەكی دەستووری بێ ڕوونكردنەوە بۆی ڕوویداوە.
    سەماحەتی داوای كرد ڕێوشوێنی دیاری كراو بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی مفەوەزیەی هەڵبژاردنەكان بكرێت، لەبەر ئەوەی بۆچوونی ئێستا لە نێوان درێژكردنەوە و هەڵبژاردنی ئەنجومەنێكی تازە دابەش بوون.


    لەكۆتاییدا ئاماژەی كرد كە پەیوەندییەكی عەكسی هەیە نێوان سەقامگیری ناوخۆیی و سیاسەتی دەرەكی وڵات، دووپاتیشی كردەوە كە پێشكەوتنێكی بەرچاو هەیە لە دید و بۆچوونی وڵاتان بەرامبەر عێراق ،  گوتیشی پێویستە دەوڵەت بەهێز بكرێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو ئافات و كارەساتە كۆمەڵايەتییانە ببێتەوە وەك مادە هۆشبەرەكان وەك نموونەیەك.

    Related News