• سەماحەتی حەكیم داوا لە ڕێكخستنەكانی بەغدا دەكات لە ڕووی مەیدانی بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان ئامادەبن

    2023/ 04 /29 

    سەماحەتی حەكیم داوا لە ڕێكخستنەكانی بەغدا دەكات لە ڕووی مەیدانی بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان ئامادەبن

    لە چوارچێوەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەركردەی ڕێكخستنەكانی شاری بەغدای ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەرواری 2023-4-29 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حكیمەی نیشتمانی ستایشی ئەو ڕۆڵەی ڕێكخستنەكانی بەغدای كرد لە بەردەوام بوون لە نزیكبوونەوە لە هاولاتیان و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بۆیان بەگوێرەی ئەو توانایەی  بەردەستیان هەیە.

    سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت و ڕۆڵی لە سەقامگیری دۆخەكە و لە لایەنەكانی ئاشتی و نێو كۆمەڵگا و دابین كردنی خزمەتگوزاری و گەشەسەندن و كرانەوە بەڕووی وڵاتانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی دووپات كردەوە، ئەویش بۆ بەرژەوەندی عێراق.

    سەماحەتی داوای كرد ئامادەبوونی مەیدانی بۆ پڕۆژەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی هەبێت ئەوەش بەتێكەڵ بوون لەگەڵ خەڵك و جەماوەردا، جەختیشی كردەوە كە پێویستە بناغەی ڕێكسختن لەسەر بنەمای ئەكتیڤبوون لەگەڵ كۆمەڵگا بێت، گوتیشی پابەند بوون بە بەرنامەی ڕەوتی حیكمە ولات دەپارێزێت و سەقامگیری لە هەموو لایەنەكان بەدی دەهێنێت.

    Related News