سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە گفتوگۆ باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە گرنگە كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم لەڕێگای گفتوگۆ چارەسەر بكرێت و تێیدا بەرژەوەندی گشتی بەسەر هەموو بەرژەوەندییەكی دیگە زاڵ بكرێت، سەماحەتی لە دیداری شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڕێز (ریفعەت عەبدولڵا) سەرۆكی دەستەی گشتی مەكتەبی سیاسی، لە بەرواری 27-4-2023 گوتی " گرنگە مافەكان و ئەركەكان لەنێوان هەموو لایەنەكان هاوتا بكرێن، هەروەها ئاماژەی بە مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەوان لە بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و نەهێشتنی تیرۆر و بنیاتنانی دەوڵەتی عێراقی كرد.
سەماحەتی داواشی كرد بودجەی گشتی بەرقەرار بكرێت بەشێوەیەك كە لەگەڵ بەرنامەی حكومەت بگونجێت و جەختیشی كرد لەسەر ئەوەی مافی فەرمانبەران و جوتیاران و كەرتەكانی بەرهەم هێنان پارێزراو بێت.