سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندی بزووتنەوەی جیهاد و بنیاتنان بەسەرۆكایەتی جەواد ساعدی كرد
لەرۆژی 2023-4-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاند\یكی بزووتنەوەی جیهاد و بنیاتنان كرد كە بەسەرۆكاتی بەڕێز جەواد ساعدی بوو، لەم دیدارە سەماحەتی باسی دۆخی سیاسی و سروشتی كاری حكومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دووپاتی كردەوەش كە پێویستە پالپشتی حكومەت بكرێت و بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەی حكوومی خۆی جێبەجێ بكات.
هەردوولا باسی پەیوەندییە هەردوو لایەن و مێژووییان لە بەرەنگاربوونەوەی دیكاتۆریەت و بنیات نانی عێراقی تازەی كرد.