• سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە پۆلیس ئامادەیە فایلی ئەمنیەتی پارێزگاكان وەربگرێت

    2023/ 04 /26 

    سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە پۆلیس ئامادەیە فایلی ئەمنیەتی پارێزگاكان وەربگرێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بە بەڕێز فەریق عەبدئەلمیر شمەری وەزیری ناوخۆ كەوت و بەیەكەوە بیروبۆچوونەكان ئاڵوگۆڕ كران سەبارەت بەكارو كەیسە پەیوەستەكان بە وەزارەت و چۆنیەتی پێشخستنیان بەشێوەیەك كە زیاتر خزمەتی هاوڵاتیان و پاراستنی ئەمن و ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا بكات.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە وەزارەتی ناوخۆ یەكێكە لە گرنگترین ئەو وەزارەتانەی لە ژیانی هاوڵاتی نزیكە، ئەو پەیوەندیدارە بە لەدایك بوونی هاوڵاتی تا رۆژی مردنی، دووپاتیشی كردەوە كە زۆر گرنگە وەزارەت ڕێگای تازە لە داتاكردنی زانیاری و پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بەكار بهێنێت و ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە ئامادەباشی پۆلیس تەواو بكرێت بۆ ئەوەی بتوانێت فایلی ئەمنی پارێزگاكان بگرێتە ئەستۆ پێویستیشە مەشق كردن بەردەوام بێت بۆ پێشكەوتن و پارێزگاری كردن لە مافی مرۆڤ لەكاتی مامەلە كردن لەگەڵ هاولاتی، دەبێت خزمەت پێشكەش بكرێت و مافەكانی بە هەند وەربگیرێت وەك لە دەستوور و سیستەمی دیموكراتی هاتوە، سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە كارتی نیشتمانی بۆ هەموو هاوڵاتیان هەبێت، داواشی كرد ئەمنیەتی هەژمارەكان لە بۆ هاوڵاتی و دامودەزگاكانی دەوڵەت هەبێت و كەرتی پۆلیسی كۆمەڵگەیی زیاتر ئەكتیڤ بكرێت لەبەر  ئەوەی ڕۆڵی گەورەی لە كۆنترۆڵكردنی كێشەكان هەیە بەر لەوەی بگاتە ئاستیكی گەورەتر، هەروەها داواشی كرد كە گرنگی زیاتر بە ژێر خانی بنكەكانی پۆلیس بدرێت.

    Related News