سەماحەتی حەكیم لەگەڵ مەندەلاوی تاوتوێی بەرقەرار بوونی بودجەی گشتی كرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەدیداری لەگەڵ موحسن مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەبەرواری 2023-4-26 بابەتی بەرقەرابوونی بودجەی گشتی تاوتوێ كرد و لەم دیدارە سەماحەتی بە پێویستی زانی كە بودجەی گشتی بەرقەرار بێت بە شێوەیەك كە لەگەڵ پێویستیەكانی ئەو قۆناغە و پڕۆگرامی حكومی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بگونجێت، هەروەها گرنگە یاسای وا تەشریع بكرێت كە نزیك بێت لە هاوڵاتی و پەیوەست بێت بە كێشە و خەمەكانی، هەروەها سەماحەتی گوێبیستی مەندەلاوی بوو لە كارە گرنگە داهاتووەكانی ئەنجومەنی وەزیران لەقۆناغی داهاتوودا كە جەخت لەسەر چاودێری و نەهێشتنی گەندەڵی و هەڵسەنگاندنی كاری دام دەزگاكان و پێشخستنیان دەكات.