• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لەسەرۆك كۆمار كرد و دووپاتی كردەوە كە دەكرێت بەسەر تەگەرەكان زاڵ بن و بەرژەوەندی گشتی بێتە دی

    2023/ 04 /19 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لەسەرۆك كۆمار كرد و دووپاتی كردەوە كە دەكرێت بەسەر تەگەرەكان زاڵ بن و بەرژەوەندی گشتی بێتە دی

    لەرۆژی سێشەممە بەرواری 2023-4-18 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز دكتۆر عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عیراق كردو لەم دیدارە هەردوو لا  پیرۆزبایی نزیكبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانیان لەیەك كرد و دواتریش باسی تازەترین پێشهات و دۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچەكە و ڕێگا چارەی چارەسەركردنی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی عێراق كرا، ئەویش بە شێوەیەك كە لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عیراق و بەدی هێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەی بگونجێت.

    سەماحەتی حەكیم تێپەڕكردنی ئەو ڕكابەری و تەگەرانەی ئێستا ڕووبەڕووی حكومەت دەبنەوە بەشێویەكی تایبەت بابەتی بودجەی بە گرنگ وەسف كرد و ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت چارەسەری كێشە تیك ئاڵقاوەكان و تەگەرەكان بە گفتوگۆ و هاوسەنگ كردنی مافەكان و ئەركەكان بكرێت.

    هەروەها ئاماژەی بە ڕكابەری كەش و هەوا و بەشە ئاوی عیراق كرد و داوای لە لایەنی بەرپرس كرد كە هەموو تواناكانیان بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی مافەكانی عێراق لەم ڕووەوە لە وڵاتانی دەروبەر وەربگرنەوە.

    هەروەها سەماحەتی داوای كرد كە پێگەی عێراق لەسەر ئاستی عەرەبی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی  بقۆزنەوە بۆ ئەوەی دۆخ و ڕەوشی ناوچەكە هێور ببێتەوە و هەوڵ بدرێت هەموو نەیارەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبكرێنەوە، ئەوەش دۆخێكی ئەرێنی و باش بۆ عیراق دروست دەكات.

    Related News