• سەماحەتی حەكیم ..گرنگی هێز لەوەدایە بتوانی ئاینی خودا و پڕۆژەكەی بەدی بهێنی

    2023/ 04 /19 

    سەماحەتی حەكیم ..گرنگی هێز لەوەدایە بتوانی ئاینی خودا و پڕۆژەكەی بەدی بهێنی

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەردەوام بوو لەسەر وانە ڕەمەزانییەكەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێن و لە رۆژی 2023-4-18 گەیشتە سەر باسی مانای كینائی بۆ هێز  كە پەیوەندی بە بەدەست هەیە.
    لەم وانەیەدا بەڕێزی ڕوونیكردەوە كە شەیتان هەمیشە شتەكان بەڕازاوەیی دەخاتە ڕوو بەڵام شەیتانی ئینس مەنتیقی ئامۆژگاری بەكار دەهێنێت و ڕوونی كردەوە كە هێزی ڕاستەقینە خودای گەورەیە و هەندێك هەن كە بەدوای هێز دەگەڕێن بۆ ئەوەی ئاینی خودای گەورە و پڕۆژەكەی بەدی بهێنن.

    سەماحەتی ئاماژەی بە دیدی مرۆڤی باش كرد بۆ هێز كە ئەو پێی وایە هێز بێ تواناییە ئەگەر بەراورد بكرێت لەگەڵ هێزی خودای گەورە و زانایی خودای گەورە، گوتیشی گەر هێز زۆر گەورە تر بوو دەبێت بەڵا بەسەر خاوەنەكەی، جیاكردنەوەی هێزی باش كە خزمەتی ڕێگای خودای گەورە دەكاتئیمانی ڕاستەقینەیە بەوەی كە هێزی ڕاستەقینە هێزی خودایە، بەگەیشتنیش بە هەموو شتێك نابێت ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی دەستدرێژی بكەینە سەر خەڵكی دیكە و پێویستە هەموو شتێك لەژێر سەرپەرشتی خودا بێت و هەمیشە خۆ بەزلزانین لە بەرنامەت نەبێت.

    Related News