• سەماحەتی حەكیم.. پەیوەندییەكی پێچەوانە لەنێوان هێز و زانایی هەیە

    2023/ 04 /18 

    سەماحەتی حەكیم.. پەیوەندییەكی پێچەوانە لەنێوان هێز و زانایی هەیە

    لە حەڤدەهەمین وانەی ڕەمەزانی لە بەرواری 17-4-2023، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە باسكردنی پەیامی ئیمام زەین ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێن بەردەوام بوو، ئەوجارەش ئاماژەی بە مافی حەوتەم كرد كە مافی دەستە و گوتی " دەست هەدێك جار مانایەكی ڕاستەقینەی هەیە و هەندێك جاری دیكەش مانایەكی مەجازی هەیە و گەیشتە مانای كینائی دەست، ئاماژەی كرد كە هێز و باڵادەستی و كۆنترۆڵكردن و كاریگەری نموونەی بڕگەی سێیەمە لە مانای كینائی دەست، گوتیشی هێز و باڵادەستی و كاریگەری سروشتێكە لە هەموو مرۆڤێك هەیە، هەموو كەس هەوڵ دەدات ڕێگا چارە و ئامرازی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی پانتایی خۆی و كاریگەری زیاد بكات.

    سەماحەتی گوتیشی پەیوەندیەكی پێچەوانە لە نێوان هێز و زانایی و دۆزینەوەی شت هەیە و ڕوونیشی كرەوە كە مرۆڤ چەند زانست و زانیاری زیاتر بێت ئەو كاتە زیاتر درك بەو شتانە دەكات كە پانتایی و هێز و كاریگەری پێ زیاد دەبێت، دووپاتیشی كردەوە كە پانتایی كاریگەری و هێز  باش بێت یان خراپ هیچ سنوورێكی نییە.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە جۆرەكانی هێزی هەست پێكراو وەك هێزی جەستە و توانای جەستەیی و هێزی ئەو ئامرازانەی مرۆڤ هەیەتی لێرە بژاردن هەیە لە نێوان ئەو شتانە بەپێی گرنگیان لە پەیداكردنی هێز و كاریگەرییان بۆ سەر كەسەكە، هەروەها هێزی ڕووحی و كاریگەری كۆمەڵایەتی هەیە، گوتیشی لە هێز چەند لقێكی لێ دەبێتەوە لەوانە حەزی سەربەرخۆیی و متمانە بەخۆبوونی زۆر و خواستی پێشكەوتن، ئاماژەشی كرد كە هەستكردن بە بێ توانایی گەورەترین هۆكار و پاڵنەرە بۆ ئەوەی هێز بەدەست بهێنی و هەوڵی پێشخستنی بدەی، هەروەها ڕوونی كردەوە كە هێزی دەرەكی و زانینی بێ توانایی كەسەكە لە ئەنجامدانی شتێك دەبێتە هۆكار بۆ بەركارهێنانی هێزی دەرەكی بۆ ئەوەی بەو ئامانجە بگەین كە هەوڵی بۆ دەدەین.

    Related News