• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات خاوێنی بكرێتە ڕۆشەنیرییەكی كۆمەڵایەتی و هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەش ئەنجام بدرێت

    2023/ 04 /17 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات خاوێنی بكرێتە ڕۆشەنیرییەكی كۆمەڵایەتی و هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەش ئەنجام بدرێت

    لەچاوپێكەوتنێك لەگەڵ كۆمەڵێك لە كرێكارانی پاك و خاوێنی لە ئەمانەتی بەغدا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەرواری 2023-4-16 سەرەتا سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی هاتنی ڕەمەزانی پیرۆز و جەژنی ڕەمەزانی لێ پیرۆز كردن و ڕوونیكردەوە كە هاتنی بۆ نێو ئەوان بۆ ئەوەیە كە ڕێز و ستایشی خۆی پێشكەش بەوان بكات، دووپاتیشی كردەوە كە كرێكارانی ئەمانەتی بەغدا لە دڵسۆزەكان ئەوانەی كاری ڕاگرتنی پاكوخاوێنی بەغدای پایتەختیان گرتوەتە ئەستۆ پێویستە نموونە بنم و پابەند بن بە یاساكان، داوایشی كرد كە بایەخ بە ڕووخساری كەسی خۆیان بدەن تا رۆلی خۆیان بگێرن لە پابەندبوونی كەسانی دیكە بە پاك و خاوێنی.

    سەكاحەتی داواشی كردپاك خاوێنی بكرێتە ڕۆشەنبیرییەكی گشتی و بەشێوەیەك دەست پێ بكات كە شارەكە بە ماڵەكە گەورەكە هەژمار بكەین و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوە لەم بوارەیەوە ئەنجام بدرێت.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق زۆر تەگەرە و سەختی تێپەڕ كرد ئێستاش خەریكە لە ڕووی سەقامگیری و گەشەسەندن هەنگاوی باش دەنێت، بۆیە پێویستە بەغدای پایتەخت وەك پایتەختەكانی وڵاتانی دەرووبەر لە هیچی كەم نەبێت و هەموو ئامرازەكانی هەستان و درەوشانەوەی بۆ دابین بكرێت.

    Related News