سەماحەتی حەكیم.. چاوچنۆك لە زاڵم گەورەترە و ڕەزیلیش مەترسیدار ترین شتە لەسەر ئیسلام
لە شانزەهەمین وانەی ڕەمەزانیدا كە لە بەرواری 2023-4-16 ئەنجامدرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە اسكردنی پەیامی ئیمام زەین ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێن باسی مافی دەست و مانایە ڕاستەقینەكانی كرد لەڕووی مەجازی و كینائی و سەماحەتی گوتی " دەست كراوەیی و سەخاوەت مانایەكی كینائییە و چەندین ئایەت و چیرۆك لە پێغەمبەری خودا سڵاوی خوای لەسەر بێت و لای ئیمامە پاكەكان باسی لێوە كراوە، لەیەكێك لە ماناكانی ئەویە كە كەسی خێرخواز نابێت جیاوازی لە نێوان كوڕی مام و خزم و كەسانی تیرەكەی یان خەڵك دیكە بكات، دەبێت كەسی خیرخواز بە دابین كردنی داواكاری كەسەكان پابەند بێت، لە چیرۆكەكانیش ئاماژە بە دەستكراوەیی و دەست داخراوی و دەستی سەرف كەر كراوە.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە لە سیفەتەكانی سەخی بڕوابوونیەتی بەوەی كە خودای گەورە قەرەبووی دەكاتەوە، كەسی سەخی هەیمشە بڕوای بەخوا گەورەیە ئاماژەشی كرد كە مانایەكی دیكەی كینائی دەست كە پێچەوانەی سەخاوەتە چاوچنۆكی و ڕەزیلییە، ڕوونی كردەوە كە كەسی چاوچنۆك كاتێك دەمرێت هەموو سامانەكەی بۆ میراتگرەكان دەڕوات و ڕەنگە لە كاری خێرخوازی سەرف بكرێت و یان لەشتی خراپ، ئاماژەی كرد، كە وەسفی ڕەزیل لە چەندین چیرۆك و بەسەرهاتی جیا جیا كراوەو دەڵێن ڕەزیل زۆر لە زاڵم خراپترەز لە هەندێك شوێن باسی ئەوە هاتوە كە ناكرێت بەراورد لە نێوان ئەو دووە هەر بكرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە هەندێك چیڕۆك هەن كە باس لە بێبەشكردنی كەسی ڕەزیل لە بەهەشت دەكات و لە باسێكی دیكەش پێغەمبەری خودا (سلاوی خودای لێ بێت) وەسفی ڕەزیلی بە خراپترین شێوە كردوە و لەشوێنێكی دیكەش هاتوە كە ڕەزیل یان چاوچنۆك خراپترین شتە لەئیسلام، ڕوونیشی كردەوە كە چاوتەنگ زۆر لە ڕەزیلیش خراپترە، ئەوەی دووەم پارەی خۆی گرتوە و سەرفی ناكات، بەڵام ئەوەی یەكەمیش چاوی هەڵنایەت كە ببینی خەڵك لە خۆشی و دۆخێكی باش دەژین.