• سەماحەتی حەكیم لە یادەوەری تاوانی ئەنفال داوای لەبیرنەكردنی ئەو تاوانە دەكات

    2023/ 04 /14 

    سەماحەتی حەكیم لە یادەوەری تاوانی ئەنفال داوای لەبیرنەكردنی ئەو تاوانە دەكات

    لەتویتێكدا لە یادەوەری تاوانی ئەنفالدا بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی " سێ دەیەو نیو تێپەڕی بەڵام ئەوە نەیتوانی تالاو و ژانی عیراقییەكان و زەمیری مرۆڤایەتی لەسەر تاوانی ئەنفال ڕەشبكاتەوە، كە بووە هۆكاری ئەوەی سەد و هەشتا هەزار هاولاتی كوردی بێ تاوان لە كوردستانی خۆشەویست لەسەر دەستی ڕژێمی دیكتاتۆری لەناو ببرێت، تاوانێكە تا ئێستا لە دڵمان چەسپاوە كە تێیدا چیڕۆكی گەلێك باس دەكات لە باكوورە وە بۆ باشوور كە هەموو تاڵاوێكی چێشت بۆ ئەوەی ئازادی و شكۆی خۆی بدەست بهێنێتەوە،  پێویستە پارێزگاری لە ڕێڕەڕوی دیموكراتیەت بكەین، بۆ ئەوەی ئەو شتە دووبارە نەبێتەوە و نەوەكانی داهاتووش تووشی ئەو نەهامەتییانە نەبنەوە".

    ڕێز و شكۆ بۆ شەهیدانی ئەو تاوانە بە ئازارە و ئەو تاوانە هاوشێوانەی پێویستە هەرگیز لە یاد نەكرێن و باسی شەهیدانی بكرێت.

    Related News