• سەماحەتی حەكیم.. ڕۆژی جیهانی قودس رۆژێكی جیهانی هەموو كەسە ئازادیخوازەكانە

    2023/ 04 /14 

    سەماحەتی حەكیم.. ڕۆژی جیهانی قودس رۆژێكی جیهانی هەموو كەسە ئازادیخوازەكانە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگەیاند كە ڕۆژی جیهانی قودس تەنها ڕۆژێكی تایبەت بە موسڵمانان نییە، بەڵكو ڕۆژێكە بۆ هەموو ئازادیخوازانی هەموو جیهانە لەبەر ئەوەی قودس شارێكە كەسانی هەموو ئاینە ئاسمانییەكانی لەخۆوە گرتوە، نەك لایەنێكی داگیركەر كۆنترۆڵی بكات و بیكاتە شارێكی تاكە ئاین و ڕێگری لە تەواوی ئاین و بڕوایەكانی دیكە بكەن لەوەی دروشمەكان و ڕێوڕەسەمەكانی تایبەت بەخۆیان ئەنجام بدەن، هەروەها یادكردنەوەی ئەم بۆنەیەی وەك دەربڕینی ڕەتكردنەوەی زایۆنیزم و فراوانبوون و باڵادەستی ئەو كیانە لەقەڵەم دەدرێت كە دەستی بەسەر قودس گرتوە كە لای فەلەستینی و عەرەبەكان و هەموو موسڵمانان و هەموو ئازادیخوازانی جیهانە ، ئەوە ناسنامەیەكە ناكرێت دەستبەرداری ببین و یان مامەڵەی لەسەر بكەین.

    سەماحەتی هاوپەیمانێتی  و هەڵوێستی بەردەوام و نەگۆڕی خۆی ڕاگبەرامبەر گەلی فەلەستین لە مەینەتییەكانی و تێكۆشانی ڕاگەیاند  و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی  و ڕیكخراوە جیهانی و هەرێمییەكان و ئیسلامییەكان كرد كە كاری جیدی بكەن بۆ ئەوەی گەلی فەلەستینی لە پێشێلكارییە ڕۆژانەكانی ئەو كیانە داگیركەرە باپرێزێت.

    Related News