سەماحەتی حەكیم ..داوا دەكات باڵەخانەكانی دام دەزگاكانی دەوڵەت لەگەڵ پێداویستی كورتە بالاكان بگونجێت
لەخوانێكدا كەلەسەر شەرەفیان ئەنجامدرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی 2023-4-12 چاوی بە كۆمەڵیك كەسانی كورتە بالا كەوت، سەرەتا پرسە بەبۆنەی یادەوەری شەهید بوونی ئیمام عەلی (سڵاوی لێ بێت) پێشكەش كرا، دواتریش سەماحەتی گوتی " كورتە باڵا نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئەو كەسە بۆ ئەوەی بیروڕای خۆی دەربڕی و بەهرەكانی نمایش بكات، گوتیشی ئەو توێژە هەمیشە چەندین خاوەن بەهرە و شاعیر و كەسی درەوشاوەی تێدا بەدی كراوە.
سەماحەتی دووپاتیشی كردوە، كە عێراق پێویستی بە هەموو ڕۆڵەكانی هەیە بۆ ئەوەی لە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوەی بەشداری بكەن و خۆیان بناسێنن و بەهرەكانیان دەربخەن و متمانە بەخۆبوونیان پیشان بدەن، هەروەها جەختی كردەوە، كە پێویستە دامودەزگایەكان و ژێرخان لە باڵەخانەكانی دەوڵەت ئاسانكاری بۆ كەسانی كورتە باڵا تێدا فەراهام بكرێت و دابین بكرێت، تا بەئاسانی و بێ تەگەرە تێكەڵی كۆمەڵگا ببن.