• سەماحەتی حەكیم داوای بەشداری كردنی كەرتی تایبەت دەكات لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئنتەرنێت بەشیوەی ڕكابەری

    2023/ 04 /11 

    سەماحەتی حەكیم داوای بەشداری كردنی كەرتی تایبەت دەكات لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئنتەرنێت بەشیوەی ڕكابەری

    لەبەرواری 2023--4-10 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە خاتوون (هویام ئەلیاسری) وەزیری گەیاندن كرد لەم چاوپێكەوتنەدا بەڕێز حەكیم سوپاسی پرسەی وەزیری كرد بەهۆی كۆچی دوایی زانای گەورە سادق حەكیم (خوا لێی خۆشبێت) و گوێبیستی ڕوونكردنەوەیەكی تیروتەسەلی وەزیر بوو سەبارەت بە خزمەتگوزاری و سروشتی  وەزارت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاوڵاتیان لە چەندین لایەنەوە.

    سەماحەتی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ئەو وەزارەتە دەربڕی كە ئافرەتێك سەرۆكایەتی دەكات ئەوەشی وەك نموونەیەك لە سەركەوتنی ئافرەت بەرجەستە دەكات، هەروەها بیر وەزارەتی خستەوە  كە دەبێت كار لەسەر جێبەجێكردنی سیاسەتی گشتی ولات و كەرتەكانی پەیوەندییەكان و تەكنەلۆژیای زانیاری و خزمەتگوزاری پۆستە و دابین كردنی ئینتەرنێت و یارمەتیدانی هەموو جومگەكانی دەوڵەتی عێراقی لە بواری پەیوەندییەكان و تەكنەلۆژیای زانیاری ، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت وەزارەت لەگەڵ ئەو پێشكەوتنە تەكنەلۆژییە بڕوات كە لە بواری پەیوەندییەكان و تەكنەلۆژیای زانیاری لەئارادایە، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە كەرتی تایبەت بەشێوەیەكی ڕكابەری لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەشداری بكات.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە پێشخستنی ژێرخانی ئەمنی لە كەرتەكانی پەیوەندییەكان و تەكەنەلۆژیای زانیاری گرنگە بۆ ئەوەی بە باشی خزمەتگوزاری ئاسایشی وڵات و كەرتی پەیوەندییەكان بكرێت بەشێوەیەكی  تایبەت پێشخشستنی ئەو خزمەتگوزارییانەی وەزارت پێشكەشی دەكات بەتایبەتی پەیوەندییەكان بۆ ئەوەی زۆر بە ئاسانی و بەخێراییەكی باش پەیوەندی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق ئەنجام بدرێت.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای لە وەزارەت كرد كە كار بكات بۆ بنیاتنان و پێشخستن و بەڕێوەبردنی پڕۆژەی حكومەتی ئەلكترۆنی ، هەروەها بەشێوەیەكی ئەكتیڤ بەشداری لە جێبەجێكردن و پێشكەش كردنی خزمەتكوزاری بانكی زانیارییەكان  و بازرگانی ئەلكترۆنی و نەهێشتنی تاوان بكات، ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان و لایەنی پەیوەندیدار بە بابەتە.

    Related News