• سەماحەتی حەكیم.. نەمانی بەڕەكەت و بێ بەش بوون لە سۆز و خۆشەویستی خودا یەكێكە لە دەرەنجامەكانی ڕیبا كردن

    2023/ 04 /11 

    سەماحەتی حەكیم.. نەمانی بەڕەكەت و بێ بەش بوون لە سۆز و خۆشەویستی خودا یەكێكە لە دەرەنجامەكانی ڕیبا كردن

    لە یازدەمین وانەی ڕەمەزانی پیرۆز لە بەرواری 2023-4-10 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە تەواوكردنی باسكردنی پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین بن عەلی كوڕی حوسێن (سلاوی لێ بێت) كە لەسەر مافی دەست و دەرئەنجامەكانی لەسەر كاری باش و خراپ كۆتایی پێ هاتبوو، ڕوونی كردبووەوە كە ئاسەوارەكانی دزین بەپێی ئایاتی قورئانی ئەوەیە كە گوناهە و خراپەكاری و خیانەتە و گەندەڵیە زوڵم لێكردنی بەندەی خودایە لەخۆی و خەڵكی دیكەش، ئاماژەشی كرد كە دزییە نادیارەكان سێن دزیكردن لە زەكات یان ڕێگركەری زەكات، یان پارەخۆی نەختی ئافرەتان لەگەڵ ئەو قەرزارەی نایەوێت قەرزەكەی بداتەوە.

    هەورەها ئاماژەی كرد كە لە بڕگەی سێیەمی دەرئەنجامەكانی سەر دەست كە بەهۆی قازانجی حەرامەوەیە گرنگترینی ڕیبایە، لێرەش سەماحەتی ئاماژەی كرد كە گرنگترین دەرئەنجامەكانی نەمانی بەرەكەت و كفر و گوناهە لەگەڵ بێ بەشبوون لە بەزەیی و میهرەبانی و لێخۆشبوونی خودای گەورە، هەروەها ئەو كەسەش لە باشەكان بێ بەش دەبێت و هاوسەنگی لەدەست دەدات و شەڕی خودا و پێغەبەر دەكات، وەك لە چەند ئایەتێكی قوڕئانی پیرۆز هاتووە.

    Related News