سەماحەتی حەكیم فەلسەفەی سنوور دانان بەپرچدانەوەیە نەك تۆڵە
لە دەیەمین وانەی ڕەمەزانی لە بەرواری 2023-4-9، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەردەوام بوو لە باسكردنی پەیامی ئیمام زەین ئەلعابدین كوڕی حوسێن(سڵاوی لێ بێت) و گەیشتە سەر باسی مافەكانی دەست و ئەو ئەو كارانەی لەسەری دەكەوێت، كە یەكیان دزیكردنە و گوتی فەلسەفەی سنوور دانان بریتیە لە بەرپەرچدانەوە نەك تۆلە كردنەوە و ڕق هەڵگرتن، ڕوونیشی كردەوە كە كە بەپێی ئەوەی باس كراوە كە بڕینی دەست وەك سزایەكی دزیكردن لەسەرەتای پەنجەكان بووە، وەك ئاماژەیەك بۆ سنووردانانێك بۆ دزی كردن، گوتیشی ئەو مەرجانەی بۆ ڕاگرتنی دزی كردن هەیە بریتین لە:
- كەسێكی پێگەیشتوو بێت.
- عاقڵ بێت.
- بژاردە بێت.
- ناچار نەبووبێت دزی بكات.
- بڕی پارە دزراوەكە ڕوبعە دینارێكی زێڕ بێت.
-بڕی پارە دزراوەكە شاراوە بێت، یان لەشوێنێك هەڵگیرابێت.
-هیچ سزایەك نایگرێتەوە گەر خواردنی دزی بێت لە ساڵەكانی نەبوونی و وشكەساڵی
- ئەوەی دزیكردوە پارەكەی بردبێت نەك تەنها سەیری كردبێت.
-گەر دزەكە قوفلی شكاندبێت.
-نابێت دزەكە باوكێك بێت كە پارەی كوڕەكەی بردبێت.
-دەبێت دزییەكە بە شراوەیی ئەنجامدربێت.
- دەبێت شتە دزراوەكە موڵكی كەسێك بێت.
-دەبێت دزەكە بەلانی كەم دوو جار دان بەتاوانی دزیكردنكە بنێت و دوو شایەتی دادپەروەریش لەسەر ئەوە هەبن.
-ئەو كاتەی دزەكە دان بە تاوانەكەی دەنێت دەبێت لەوپەڕی عاقڵیەوە قسەی خۆی بكات و بەزۆر و بەهەڕەشە هیچ قسەی لێ وەرنەگیرێت، قسەكەش سەبارەت بە دزیكردنەكە بێت.
-نابێت دزیكردنەكە تەنها شوبهەت بێت و یان شوبهەتی بابەتی بێت، (واتا نابێت دزییەكە تەنها بە گومان بێت و بەڵگە نەبێت).
-دەبێت دزەكە پارەكەی بە مەبەستی دزیكردن بردبێت.
- نابێت خازەن پارەكە پارەكەی بە ئەمانەت لای دانابێت و بەدزی تاوانباری بكات.
-نابێت پارە بردراوەكە وەك قەرەبووی شتێك وەرگیرابێت
-نابێت دزەكە بڵێت ئەو پارەیە بە ڕەزامەندی خاوەن پارە وەرگیراوە.
-نابێت پارەكە مولكێكی گشتی بێت.
نابێت پارەكە دەستكەوتێك بێت كە شەڕێك یان كارێك دەستی دزەكە كەوتبێت.
لەكۆتایی ڕوونیكردەوە كە مەرجەكانی دانانی سنوور بۆ ڕاگرتنی دەست بەهۆی پەنجەكان ئەوەیە كە نابێت دەستەكە بەهۆكارێكی دیكە ببڕێت، هەروەها نابێت خاوەنی پارەكە لە بڕیاری سزاكە پاشگەز بێتەوە، دەبێت دوو جار دووپاتی بكاتەوە، هەروەها ئەگەر دزەكە چەند جارێك دزی كردبێت و بەڵگەی لەسەر هەبێت، هەروەها سزا نایگرێتەوە ئەگەر دەستەكەی نەخۆشی یان دەردێكی تێدا هەبێت كە بەهۆی دەست بڕینەوە ببێتە هۆكاری مردنی.