• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە نێچڕڤان بارزانی كرد و دووپاتی كردەوە كە حكومەت چانسی سەركەوتنی هەیە

    2023/ 04 /09 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە نێچڕڤان بارزانی كرد و دووپاتی كردەوە كە حكومەت چانسی سەركەوتنی هەیە

    ڕۆژی 2023-4-8 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە ڕێزدار نێچیرڤانی بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد، سەرەتای دیدارەكە هەردوولا پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزانیان لەیەك كرد و دواتر سەماحەتی حەكیم سوپاسی سەرۆكی هەرێكی كرد بەهۆی پرسەیان بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای گەورە سادق حەكیم (خوا لێ خۆشبێت) و دواتر پالپشتی خۆی بۆ حكومەت و هەنگاوەكانی بۆ پێشخستنی باری خزمەتگوزاری و دابین هەلی كار و بووژانەوەی ئابووری كرد و ڕوونیكردەوە كە حكومەت چانسی سەركەوتنی هەیە ئەویش بەهۆی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و خودی كەسایەتی سەرۆكی وەزیران كە كەسێكی پسپۆرە لە بەڕێوەبردن وبە پلەداری وەزیفی خۆی توانیویەتی بەباشی هەموو كەیسەكان و كێشەكان بزانێت و بڕیاری گونجاویش لەم بارەیەوە بدات.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی بەگرنكی زانی كە هەمیشە گفتوگۆ بەردەوام بێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی ئیتحادی و حكومەتی هەرێم، هەروەها ئاماژەی كرد كە عێراق دەستكەوتی زۆری لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی و لەڕووی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، لێرەش پێویستە هەمووان پالپشتی ئەو دسەتكەوتانە بكەن و هەوڵ بدرێت باشتریش بكرێت.

    Related News