سەماحەتی حەكیم داوای گونجاندنی كاری ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكات لەگەڵ پێشینەی كارەكانی حكومەت لە قۆناغی ئێستادا
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز غولام ئیسحاق زەی جێگری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق كرد، سەماحەتی لەگەڵ ڕێكخەری نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری مرۆیی باسی پێشهاتەكانی دۆخی مرۆیی و كۆمەلایەتی لە عێراق و ناوچەكە و ئەركی ڕیكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد بۆ پاڵپشتی عێراق لەم قۆناغە تا كۆتایی كارەكانی نێردەی نێودەوڵەتی لێرەدا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كاری ڕێكخراوە نێودەوڵەییەكان پێویستە لەگەڵ پێشینەی كارەكانی حكومەت هەماهەنگی هەبێت و ڕێكبخرێت، داواشی كرد كە عێراق ببێتە بارەگای هەرێمی بۆ ئەو ڕێكخراوانە تا بتوانن پالپشتی بەشێوەیەكی ئاسانتر و باشتر پێشكەش بكەن لە سایەی دۆخی ئەمنی گونجاو لە وڵاتدا.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە پێشینەی كارەكانی حكومەت لە ئێستادا بۆ خزمەتگوزارییە دوای ئەوەی ڕكابەرییە ئەمنی و كۆمەڵایەتی و سیاسی تێپەڕ كران، جەختیشی كردەوە لەسەر پالپشتی كردنی عێراق لە ڕێرەوی گەشەپیدان و بنیاتنانی دامودەزگایەكان.
سەماحەتی داوای كرد ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەشداری لە پاڵپشتی كردنی حكومەتە نێوخۆییەكان بكەن، گوتیشی پالپشتی كردنی حكومەتە خۆجێیەكان دەربڕینێكی ڕاستەقینەیە بۆ پەیڕەوكردنی سیستەمی نا مەركەزی لە عێراق و دووپاتی كردەوە كە گرنگە پالپشتی عێراق بكریت لە دۆسێیەكانی پەروردە و سەرپەرشتی لاوان و ئافرەتان لە وڵاتەكەمان، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق پێویستی بەوەیە لەكۆڵ تاكە داهات ببێتەوە و فرە داهات بێت ئەویش بە جووڵە پێكردنی كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای مۆدێرن.