سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە دەبێت گەلی سووریا بە بڕیاری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەكە پارەدار بكرێت
بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز شێخ جەمال ئەلزاری سەرۆكی پڕۆژەی عەرەبی كرد و لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچكە و دوایین پێشهاتەكانی وڵاتی سووریا كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە گەلی سووریا بە بڕیاری سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتەكە پارەدار بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت لە ئامادەباشی دابین سەبارەت بە ڕووداوەكانی سووریا، هەروەها ستایشی هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی لەم ڕوانگەیەوە كرد.
سەماحەتی گوتی پێشینەی كارەكان لە ئێستادا ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕكابەرییانەیە كە یەكگرتن و بەنیشتمان بوون و ڕێكحستنی گوتاری ناوخۆیی یە لەبەر ئەوەی هەر گوتارێك بیەوێت ئەو قۆناغە بقۆزێتەوە یان بەرژەوەندی كەسی بەدی بهێنێت دەبێت ڕەت بكرێتەوە، گوتیشی سروشتی كۆمەڵایەتی و سیاسی ئێستا لەگەڵ 2014 جیاوازی هەیە، دووپاتیشی كردەوە كە یەكگرتنی كۆمەڵگا و ئاستی هۆشیاری سیاسی لای خەڵك گەرەنتییە بۆ دەرچوونی عێراق بێ هیچ زیانێك لەم ڕووداوانەی ئێستا هەن.