سەماحەتی حەكیم .. هۆزەكان گرنگترین كۆڵەكەی كۆمەڵگەیە و یەكێكە لەو سێ ناونیشانەی عیراقیان پاراست لەگەڵ مەرجەعیەت و دروشمە حوسێنییەكان
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكنی ناوچەكە و لەپێش هەموویان جەنابی شێخ وەلید ئال فلەیح ئال فەرعۆن فەتلاوی، بە ئامادەبوونی پارێزگاری نەجەف ئەندازیار یوسف كەناوی، لێرە باس لە ڕەسەنایەتی هۆزەكانی ئال فەتلە كرا كە مێژوێكی پاك و ئامادەبوونێكی كاریگەریان لە وێستگەی گرنگی مێژووی عیراق هەبووە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ڕۆڵی هۆزەكان لەكۆمەڵگای عێراقی و ئەوان یەكێكن لەو سێ ناونیشانەی عێراقیان پاراست لەگەڵ مەرجەعیەت و دروشمە حوسێنیەكاندا.
سەماحەتی حەكیم باسی سروشتی شاری نەجەف و سروشتی گەشتیاری و ئاینی و كۆمەڵایەتی و كشتوكاڵی كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە قودسییەتی ئەو شارە پارێزراو بێت،داواشی كرد سروشتی كشتوكاڵی و گۆڕینی زەوییەكان بۆ كشتوكاڵی كاری لەسەر بكرێت تا ئەو ناوچەیە ببێتە سەبەتەی خۆراك بۆ عێڕاق و ناوچەكەش.