سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی چینی لەبەغدا كەوت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز تسوی وی باڵیۆزی چین لە بەغدا كەوت، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی ناوچەكە كرا، بەتایبەتی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی سووریا و تیشكدانەوەی لەسەر عێراق، هەروەها باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان بەغدا و پەكین كرا و دووپات كرایەوە كە پێویستە بەشێوەیەك بێت كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات.
سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە سەقامگیری ئێستای عێراق بكرێت و هەوڵ بدرێت باشتریش بكرێت، گوتیشی سەقامگیری عێراق پێویستە بۆ ئەمنی ناوچەكە و جیهانیش و ئەزموونەكانی ڕابردووش شاهیدی ئەوەن.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عیراق نزیكە لە گواستنەوەیەكی جۆری لە بنیات نان و ئاوەدانكردنەوە ، هەروەها خزمەتگوزاریش لەم قۆناغە لەپێشینەی هەموو كارەكان دێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ سەبارەت ڕووداوەكانی غەزە و داوای كرد فشار بكرێت بۆ ئەوەی شەڕ بوەستێنرێت و شارەكان ئاوەدان بكرێنەوە و ئاوارەكانیش بگەڕێنەوە.