سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەنجومەنی ڕێپێدەرانی دەستەی میدیا و پەیوەندییەكان كەوت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە ئەنجومەنی ڕێپێدەران لە دەستەی میدیا و پەیوەندییەكان كەوت، سەماحەتی ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە دەستەكە بە هەردوو لایەنی تەنفیزی و تەشریعی دەیكات، ڕوونیكردەوەش كە كاری دەستەكە گرنگە لەبەر ئەوەی یەكێكە لە سەرچاوەكانی داهاتی نانەوتی لە وڵاتدا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە لایەنی پێشكەوتنی تەكنەلۆژی لەم بوارە ئەكتیڤ بكرێت، داواشی كرد تەواوكاری لە كاری داممودەزگاكانی پەیوەست بە میدیا هەبێت، گوتیشی میدیا چەكێكی دوو سەرەیە و پێویستە بە باشی بەكار بهێنرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی ئەوەی گوتاری میدیایی شان بەشانی گوتاری سیاسی و دیپلۆماتی دامودەزگاكانی دەوڵەت بێت.