• سەماحەتی حەكیم باسی دۆخی سیاسی لەگەڵ بالیۆزی بەریتانیا كرد و پشتگیری كردنی خۆی بۆ حكومەتی سوودانی لەپێشكەش كردنی خزمەتگوزاری دەربڕی

    2023/ 04 /09 

    سەماحەتی حەكیم باسی دۆخی سیاسی لەگەڵ بالیۆزی بەریتانیا كرد و پشتگیری كردنی خۆی بۆ حكومەتی سوودانی لەپێشكەش كردنی خزمەتگوزاری دەربڕی

    لەكاتی پێشوازی كردنی لە بەڕێز مراك براسیۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا لە رۆژی 8-4-2023 بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پشتگیری خۆی بۆ حكومەتی عێراق دەربڕی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و جوولانەوەی ئەرێنی ئابووری عێراق و ڕوونی كردەوە كە هەموو هەنگاوەكان بەشێوەیەكی باش لەم ڕوانگەوە بەڕێوە دەچن، هەروەها بەڕێز حەكیم بیروڕای لەگەڵ بەڕیز بالیۆزی بەریتانیا سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە ئالوگۆر كرد، هەروەها باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان بەغدا و لەندەن  و چۆنیەتی پێشخستنی كرا، ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە ئەو سەقامگیرییە ببێتە سەقامگیرییەكی بەردەوام.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە لە گفتوگۆ دەبێت بەژەوەندییە گشتیەكان بەسەر بەرژەوەندی تیابەت زاڵ بن و پێوستە هەموو مل كەچ بن بۆ ئەوەی سەقامگیری لە عیراق بەردەوام بێت، هەورەها پشتگیری لە هەنگاوەكانی گفتوگۆی سعوودی - ئێرانی كردو گوتی " گەیشتن بە لێك تێگەیشتنی هەردوو لایەن لەبەرژەوەندی ناوچەكەیە و پێویستە هەمووان پاڵپشتی ئەو كارە بكەن.

    Related News